ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی:
زۆرجار نەشتەرگەری ڕۆبۆتی لە ڕێگەی بڕینی بچووکەوە ئەنجام دەدرێت بەڵام هەندێک جار پێویستە لە ڕێگەی برینی گەورە ئەنجام بدرێت.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : mayoclinic.org زۆربەی کات سیستەمی نەشتەرگەری ڕۆبۆتی قۆڵی کامێرا و قۆڵی میکانیکی لەخۆدەگرێت کە ئامێری نەشتەرگەری پێیان بەستراوەتەوە.
پزیشکی نەشتەرگەری لەکاتی دانیشتن لە ناوەندێکی کۆنترۆڵکردن کە پێی دەوترێت کۆنسۆڵ لە نزیک مێزی نەشتەرگەری چاودێری هەردووک قۆڵەکان دەکات.
پزیشکی نەشتەرگەری دیمەنێکی گەورەکراو و ڕوونی لەبەر دەمە بۆ زیاتر ئاگادار بوون . هەروەها بۆ پزیشکان دەرکەوتووە کە دەتوانن زیاتر وردبین بن و باشتر کۆنتڕۆڵی نەشتەرگەریەکە بکەن و ڕێگەیان پێدەدات باشتر شوێنەکە ببینن، بە بەراورد لەگەڵ شێوازە تەقلیدییەکانی تر پزیشکانی نەشتەرگەری دەتوانن ڕێکاری ئاڵۆز ئەنجام بدەن کە ڕەنگە بە ڕێگاکانی تر قورس یان مەحاڵ بن. زۆرجار لە ڕێگەی دەرچەی بچووکی پێست و شانەکانی ترەوە ئەنجام دەدرێت، ئەم ڕێگایە پێی دەوترێت نەشتەرگەری برینی بچووک سوودەکانی نەشتەرگەری ڕۆبۆتی بریتین لە:
کەم هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری.
کەمتر ئازار و لەدەستدانی خوێن.
مانەوەیەکی کورتتر لە نەخۆشخانە و چاکبوونەوەی خێراتر.
پەڵەی برینی بچووکتر و کەمتر هەست پێکردن.


































































