ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
پێویستە ڕۆژانە پەرداخێک لە شەربەتی پرتەقاڵ بخۆین بۆ بەرز کردنی ئاستی ڤیتامین C بۆ ئەوەی مێشک تەندروست تر بێت
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : independent خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی تەنها سیستەمی بەرگری لەش بەرز ناکاتەوە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مێشک لە تەمەنی پیریدا تەندروست بمێنێتەوە.
ئەمەش بەپێی توێژینەوەیەکی ژاپۆنی کە لەسەر زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسی پێگەیشتوو بەساڵاچوو ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ئەوانەی ئاستی ڤیتامین سی لە پلازمای خوێنیاندا کەمترە، قەبارەی مادەی خۆڵەمێشی لە مێشکیاندا کەمترە.
لەبەر ئەوەی مادەی خۆڵەمێشی بەرپرسە لە پرۆسێسکردنی زانیاری و کۆنترۆڵکردنی جوڵە، ئاستی نزم دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزینی مەعریفی و کێشەی بیرەوەری.


































































