فیلمی دیکۆمێنتاریی “ئێمە تاڵاوەکانین” (We Are the Marshes)، خەڵاتی یەکەمی لە بەشی فیلمی کورتدا لە پێشبڕکێی “بۆچوونی گەنجان” (Through Young Eyes) لە بەغدا بەدەستهێنا.
ئەم کورتە فیلمە بەرهەمی کۆمپانیای ماڵتیمیدیا ئەیجەنسی Multimedia Agency و دەرهێنانی دێرسم ئۆرەمارە و بەهۆی نیشاندانی کاریگەریی ژینگەییەکان کە ڕووبەڕووی زۆنگاوەکان دەبنەوە و هەروەها پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان مرۆڤ، خاک و ناسنامە، شایستەی ئەم خەڵاتە بەنرخە بینرا.
مەراسیمی خەڵاتکردنەکە لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (UNDP Iraq) بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی فیلمی بابلیۆن (Babylon Film Foundation) و بە پاڵپشتی حکومەتی کەنەدا ڕێکخرابوو، لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە پەیمانگای فەرەنسی لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.
لەم پێشبڕکەدا ژمارەیەک فیلمساز لە سەرانسەری عێراق بەشداریان کردبوو کە بە بەرهەمەکانیان چیرۆکی زۆنگاوەکانی عێراقیان دەگێڕایەوە، بە تیشکخستنە سەر بابەتەکانی ناسنامە، گۆڕانی کەشوهەوا، ژینگە، ژنان و ئاستەنگییە کۆمەڵایەتییەکان.
































































