زاری کرمانجی-دیانا
کوڕە گەنجێکی دانیشتووی گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانا، لەکاتی کارکردن لە شاری هەولێر لە بنیایەک کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیاری و بەدوواداچوونەکانی زاری کرمانجی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 15-12-2022 گەنجە پیشەوەرێکی دانیشتووی گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانا بەناوی (ئەردەوان حسێن) لەکاتی کارکردن لە بینایەک لە شاری هەولێر، دەکەوێتە خوارەوەو بەسەختی زامدار دەبێت”.
دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر، بەهۆی سەختی گیان لەدەست دەدات.