زاری کرمانجی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بارودۆخی ئێزدییان تاوتوێ کرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خواست و مافەکانی ئێزدییان دووپات کردەوە.
میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

































































