ن.ئاڤان قاسم
دوو لە باڵاتەواوکەرییەکانی مرۆڤ و هۆکاری سەرەکی مانەوەی مرۆڤ و بەردەوام بوونی لە ژیاندا .
(زمان، کۆمەڵە ڕستەیەکە، کە ڕێزمان دەریان دەکات، لەهەمان کاتدا، هۆیەکی ناغەریزەیە تایبەت بە مرۆڤە بۆ دەربڕینی هەست وئارەزوو بەکاردێت، ڕەمزە بەهۆی یاسا ڕۆیشتەوە کاردەکات لە ژێردەستەلاتی مرۆڤدایە، ناساندنی زمان، لای چۆمسکی و ساپێر)
زمان بە ئامرازێک دادەنرێت بۆ دەربڕینی ناخ و مێشکی مرۆڤ، مرۆڤیش بۆ ڕایکردنی کارەکانی لەناو کۆمەڵگەدا پێویستی بە زمان هەیە، ئەوجا چ بۆ دەربڕینی هەست و سۆزبێ بۆ بەرامبەرکەی، یاخود بۆ لە یەکترگەیشتن و مامەڵی ڕۆژانەی خۆیان بێت، یا لەلایەنی ڕێزمانی بێ کە کۆمەلێک ڕستەی یەک بە دوای یەکدا هاتوون بۆ دەربڕینی مەبەستێک.
ئایا (بیر)پێش (زمان)یان(زمان)پێش(بیر)ە؟
زمان، پێکهاتووە لە چەند بەشێک وەک(پیت، بڕگە، ئامرازی پەیوەندی، ئامراز، …هتد) کاتێک ناساندن بۆ زمان ئەکرێت و بەهۆیەکی ناغەریزەی سەیردەکرێت بۆ خستنە ڕووی هەست و هزری مرۆڤە و بۆ دەربڕینی ڕاز و مەبەستی و بەڕێکردنی کاروبارەکانیان ، ئەم ناساندنانەش بۆ زمان لە شوێن وکاتی خۆیدا ڕاست و دروستتن.
هزر، کۆی ئەو هەست و نەستەی مێشک وناخ و دەروونی مرۆڤە کە کەلەکە بووە، مرۆڤ پشتی بە( زمان) بەستووە بۆ دەرخستنی بیر و ئایدیاکانی، بۆ گەیاندنی ڕاز و نیازی… .
دەکرێت لە باسی زمان و بیردا بلێن کە دووفۆرمان هەیە وەک ڕوخسار و ناوەڕۆک، واتا زمان دیوێکی لە ناوەیە کە لە زەینی مرۆڤدایە و لە شێوەی سەرزارەکی لە ڕێگای زمانەوە دڕک بەبوونی هزر دەکرێت.
ئایا دەکرێت زمان شتانێک بڵێت، کە زەین و هزری مرۆڤ لێ بێ ئاگابێت؟ یاخود لە هزر و زەینی مرۆڤدا شتانێک هەبێت، کە زمان دەرینەبڕێت و لێ بێ ئاگابێت؟!
زمان و هزر، لە لێکۆڵینەوەی (گوتارناسی)دا.
ئەو کاریگەرییەی کە بەهۆی زمانەوە دێتە دی وەک، بەڵگە و بەرپەچدانەوە و دەربڕاندنی سۆزی و ترس و بەزەیی و ڕق…هتد، لەگەڵ گەورەکردنی شتی بچووک و بەپێچەوانەشەوە بۆ بەدیهاتنی هەریەک لەم کاریگەریانەی وەک(توقاندن، ترس، بەزەیی…)هەمان بنەما لە کردەی شانۆگەریدا ڕەچاودەکرێت، دەبێت لە ئاخاوتنی قسەکەردا هەبێت، بەم شێوەی لە زار دا دێتە دەرێ، چونکە گەر کاریگەری بەبێ بەکارهێنانی زمان بێتە دێ ئەوە چ پیویستە بەقسەکەر دەکات؟
لەولاتر زمان بەشێکی جیانەکراوەیە، کە مامەڵە لەگەڵ شێوە جۆراوجۆرەکانی دەربڕین دەکات، جۆری زانین تایبەت بە هونەری (گوتاردان)وەک فەرمان، پاڕانەوە، خەبەر، هەڕەشە، بڕیارو وەلام…هتد
کەواتە لەپەیوەندی نێوان زمان و هزردا لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە.
خودای گەورە دەفەرمووێ(علم ێدم الأسما وکلها)(البقر٣١/١١٢)
کەواتە خودای گەورە سەرەتا، کە مرۆڤی دروستکردووە، ئەقل (مێشکی) پێداوە و فێری ڕۆشنبیری کردووە، چونکە خودا زمانی بە ڕەوانبێژی بەستۆتەوە.
لە نووسراوە مێژوویەکانیشدا و بەلگە هەن لە بارەی زمان و هزر و پەیوەندییەکان، کە مێژوویان بۆ سەردەمی سۆقرات و ئەرستۆ ئەگەڕێتەوە کاتی پرسیار لە بنچینەی زمان دەکرێت، زمان چییە؟ سیستەم و بونیادەکەی چییە؟ (لۆگۆس) تاکە وشەیە کە زۆر باو بووە لەناو فکرەی ڕۆژئاوایدا، بۆ واتای هزر، زمان، ئەقل، لەیەک کاتدا بەکارهێنراوە.