زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ئەگەرچی هەفتەی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو بەشێوەیەكی بەرچاوو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ چوارشەممە 10-6- 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ خوار 2 هەزار و 800 دینار دابەزیووە”.
ئەو مریشك فرۆشە ئاشكراشی كرد : “بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی هەر كیلۆیەك مریشكی زیندوو 500 دینار دابەزیووە، پێشبینی دەكەین نرخەكەی زیاتر داببەزێت.


































































