زاری كرمانجی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە هێرشە نوێیەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێویست نەبووە. ئەو داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ کردووە هەنگاوی وا نەنێت کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر رەوتی دانوستانەکانیان لەگەڵ تاراندا.
ئەم لێدوانە نوێیانەی سەرۆکی ئەمریکا هاوکاتی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران دێن بەهۆی خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە گەرووی هورمز. ترەمپ رایگەیاند کە وڵاتەکەی بە دڵنیاییەوە لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.
سەبارەت بە فشارە ئابوورییەکانیش، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە سزاکان ئێرانیان بە تەواوی هەژار کردووە. ئەو دووپاتی کردەوە کە سیاسەتی فشاری ئابووری تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبێت.
































































