زاری كرمانجی-سۆران
شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا بارستە هەوایەكی فێنك لەدەریای ناوەراستەوە هەڵدەكاتەوە سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەمە 11ی حوزەیرانی 2026 ئاسمانی هەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە و كەش گەرمتر دەبێت.
رۆژی هەینیی 12ی حوزەیرانی 2026بارستە هەوایەكی فێنك لەدەریای ناوەراستەوە هەڵدەكاتەوە سەر ناوچەكانمان و پلەكانی گەرما 2 تا 3 پلە بەراورد بەرۆژی پێنجشەمە نزمدەبنەوە و بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، كاریگەری ئەو بارستە هەوایە بەردەوامی ئەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.


































































