ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
خەوتن بە قژی سپڕا کراو یان جەلی و هەر بەرهەمێکی تر بۆ ستایلکردنی قژ بەکار دێت خراپە و زیانی هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : theradome.com ستایلکردنی قژ لەگەڵ بەرهەمە قورسەکانی وەک (جێڵ، سپرای قژ، یان بەرهەمەکانی تر) هەروەها جێهێشتنی بەوشێوەیە بۆ ماوەی شەوێک دەبێتە هۆی داخستنی کونیلەکانی پێستی سەر، هەروەها هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستبونی زیپکە، و لاوازکردنی تاڵەکانی قژ، و دروستکردنی شێ لەناو سەر کە دەبێتە هۆی خورانی پێستی سەر.
ئەو بەرهەمانەی کە بۆ ستایلکردنی قژ بەکاردێن بەهۆی چونەدەر و گەرما چەور دەردەکەوێت و پاشماوە لە قژەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر بالیف و دەموچاو، ئەمەش هۆکارێکی باوی زیپکەی پێشەوە و هێڵی چەناگەیە بەتایبەت لە نێو هەرزەکاران بۆیە زۆربەی هەرزەکارەکان دەمووچاویان بە زیبکە داپۆشراوە بەهۆی ئەم هۆکارە.
ئەو بەرهەمانە وەک ماددەی ڕەق یان چەسپاو، کاتێک لە قژ دەدرێت لەگەڵ چوونەدەر و بەرکەوتنی ڕۆژ، دەبێتە هۆی دروستبونی پێکهاتەیەکی پیس، هۆکاری سەرەکی شکاندنی قژە، زیانێکی زۆری هەیە چونکە قژ ناسک دەکات و گەشەی بەکتریا یان کەروو لەسەر پێستی سەرت بەرەوپێش دەبەن لەکاتێکدا بەرهەمەکانی ستایلکردن پێویستە بشۆردرێت، بەکارهێنانی چارەسەری قژ بۆ شەوانە گرینگە بە تایبەتی بۆ خەو دروستکراون وەک زەیتی سووک یان کۆندیشنەری قژ یان سیرۆم و چەندین بەرهەمی تر کە بە تەواوی تەندروستن بۆ قژ و تاڵەکانی.

































































