محەممەد مەحموود- سۆران :
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ئاگاداری هاووڵاتییانی هەولێرو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکاتەوە لە مڕۆوە خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵان کاراکراوە.
لە ئاگاداریەکدا هاتووە” لە ئەمرۆوە ٩ ی ئایاری ٢٠٢٦ خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵی خوار ١٢ ساڵان کارا کراوە ، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری و ئیدارەی سۆران دەکەین لەرێی ئەم خزمەتگوزاریەوە دەتوانن منداڵەکانیان زیاد بکەن.
لە لایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر پێداویستیەکانی تۆمارکردنی ناوی منداڵی بڵاوکردەوە
1- کارتی نیشتمانی مناڵەکە.
2- وێنەی ئێستای مناڵەکە.
3- کارتی نیشتمانی باوک یاخود دایکی مناڵەکە.
4- ئەگەر مناڵەکە دایک و باوکی نەمابوو ئەوا وەفات نامەی یەکێکیان دەبێ وێنەی بگیرێت.

































































