نووسینی: چرا ڕەمەزان
لە گوندێکی بچووک لە نێوان شاخە ساردەکاندا، کچێک دەژیا بە ناوی “ژین”ئەو عەشقی باوکی بوو ، چونکە یەکەم منداڵی ناو خێزان بوو . لە تەمەنی حەوت ساڵیدا ئەم کچە بەچاوی خوی بینی کاتێ یەکێک لەگوند چون زوڵمی لەباوکی کرد و کوشتی ،لەدوای مردنی باوکی ژین هیچ هیوایەکی بەژیان نەما ،چونکە ئەو ژیانێکی زۆر سەختی هەبوو .ئەو کچی گەورەی خێزان بوو ،کە خوشکێک و لەگەڵ دوو برای تری هەبوو و دایکی بە دەستە ماندووەکانی خوی خزمەتکاری ماڵی خەڵکی دەکرد بۆ ئەوەی نانێک بۆ ماڵەکەیان دابین بکات. هەروەها ئەم کچەش یارمەتی دایکی دەدا ئەو لەتەمنێکی زور بچوکدا بوو ئەرکی بەخێوکردنی خوشک و براکانی بۆ ئەو سەخت بوو.ژین هەموو بەیانییەک پێش هەڵهاتنی خۆر هەڵدەستا لەو خەوە شیرینە، ئاوی بۆ ماڵ دەهێنا دوای ئەوەش دەچوو بۆ قوتابخانە بە پێڵاوێکی دڕاو و جلێکی کۆن، زۆر جار گاڵتەیان پێدەکرد و پێدەکەنان ودەیانگوت“تۆ هیچ کات نابیت بەهیچ ”
بەڵام ژین تەنها بێدەنگ دەبوو و لە دڵی خۆیدا دەیگوت ڕۆژێک دێت کە هەمووان دەزانن من کێم ئەو بەردەوام بو لەخوێندن .تاوانی ژین چیبوو کە قوتابیان گاڵتەیان پێدەکرد و پێی پێدەکەنان تەنها لەبەر ئەوەی منداڵێکی بێ باوکی هەژار بوو. رۆژێکی رەشدا ژین لەوپەری بەهێزیدا زور لاواز بوو و دەیگوت، ئیلاهی زور ماندووم تۆ ده بینی چه ند ماندووم له تۆ زیاتر کێم هه یه گله یی خومی لا بکەم .ئیتر ئەم کچە لەلایێک بۆ بێ تاوانی باوکی دەگریا هەروەها لایەکی تر بۆ حاڵی خراپی خوی دەگریا .ژین بریاریدا بچێتە سەر گۆری باوکی و سۆزی پێبدات ، دانیشت لای گۆری باوکی بەدڵێکی پر لە خەم و جەستەیەکی ماندوو و هیلاک بە چاوی پر لە فرمێسک گوتی، باوكه ده بینی باوكه حاڵم ده بینی من كچه گه وره و به نازه كه ی تۆ بووم باوكه ئێستا ده بینی چه ند بێ نازم .باوكه سۆز بێت كچەكه ی تۆ ده بێت به كه سێكی گه وره و كەسایتەكی گه وره ،كە نەک تەنها لەم گوندە بەڵکو لەم وڵاتە لەهەمو شارەکاندا هه موو باسیبكەن ، كه ژین كێبووه؟ وە بو بەکێ! هەروەها لەبەر چاوی خەڵکی گوند بێتاوانی تۆ بسەلمێنم ، ژین دەستی کرد بە سڕینەوەی فرمێسکە بێنازەکانی خوی کرد وگەڕاوە بۆ ماڵ بریاریدا ئیتر هەر چیەک بێت لاواز نەبێت بەڵکو بەهێز تر بیت. ئەم کچەشەوان لە ژێر چرایەکی بچووک دادەنیشت و وانەکانی قوتابخانەی دەخوێند. دوای تەواو کردنی سەعی ئەو حەزی زۆری بە نووسین هەبوو. دەستی نووسینی هەبو هەژاری وایکرد شەوان ئیلهام بکات و هەرچی ئازار و خەم و برسێتی بینیبوو، دەیکرد بەپەیڤ دواتر ڕستەی تەواوی دەنووسی ،کە باس لە خەم و ئازاری خوی دەکرد .بۆ ئەوەی هەرکاتێ ناوبانگ بو جڤاک بزانێت چون گەیشتوتە ئەم قوناخە .ژینی بێ ژیان لە تەمەنی پازدە ساڵیدا یەکەم چیرۆکی نووسی لەژێر ناونیشانی “رۆژە رشەکانم “و لە یەکێک لە رۆژنامەکان بڵاوی کردەوە. چیرۆکەکە باس لە منداڵانی هەژار دەکات کە خەونەکانیان لە ژێر هەژاری دەمرن.بەڵام کەس گرینگی بە نووسینەکەی نەدا کەپر بوو لە پەیڤی خەمگین و باس لە ژیانکردن بەهەژاری بۆ منداڵێکی بێ باوک چەندە سەختە … تا ڕۆژێک مامۆستایەکی زانکۆ لەبەشی یاسا بوو چیرۆکەکەی خوێندەوە و مەندەهۆش بوو.چیرۆکەکەی ژینی زور بەلاوە بالکێش بوو”سەرنج ڕاکێش” ،و بەدوای ژین گەڕا تا دوزیەوە وچو بۆ گوندەکە قسەی لەگەڵ کرد ئەم مامۆستایە یارمەتی دا و سۆزی بە ئەو دا کە پەرتوکێکی بۆ چاپ بکات .ئیتر ساڵەکان تێدەپەڕن .ناوی ژین لە هەموو شوێنێک بڵاو بووەوە بەهۆی ئەوەی پەرتوکی ژین بالکێش بوو لەژێر ناونیشانی ، کە هەمان ناونیشانی چیرۆکەکەی “رۆژە رەشەکان “بوو چیرۆکەکانی ئەوڕاستیبوون ، پەرتوکی رۆژە رەشەکان بە چەندین زمان وەرگێڕدران . خەڵک لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم پەرتوکە دەگریان چونکە کاتێک باس لە منداڵێکی بێ باوک تێپەڕاندنی ڕۆژە ڕەشەکانی دەکرد زۆر لای خەڵک خەمگین بوو ، بەڵام ئەو هەرگیز ڕابردووی خۆی لەبیر نەکرد.دوای ئەوەی بەناوبانگ بوو ئەو پارانەی لە پەرتوک بەدەستی هێنا بریاری دا ، قوتابخانە و نەخۆشخانەی بۆ منداڵانی هەژار دروستبکات ، بۆئەوەی وەک خوی بەسەر نێت و کەس گاڵتە بە هەژاری نەکات . هەروەها ژین لە نێو پەرتووکەکەیدا ئاماژەی بەم ڕستەی دەکرد و دەیگوت ،ئەگەر من لە ناو تاریکی رۆژەکانمدا توانیم خۆم لە شەوە سپیەکان بدۆزمەوە، وە هەمو کەسێک دەتوانێت. پەیامی من ژیانی منە لە دوای ماوەیەک هەرکاتێک چیرۆکێکی نوسیبا بۆ رۆژنامە ، ڕۆژنامەکان لەژێر ناوی ژین دەیانووسی و ناویان لێنا: “بەهێزترین کچی جیهان” .
بەڵام ژین هەر کاتێک لە ئاوێنەدا سەیری خۆی بکردبایە ، ئەو هێشتا کچە هەژارەی دەبینی کە لە ژێر چرایەکی لاواز خەونی گەورەی دەبینی. ئەو بو بە گەورەترین نووسەر لە جڤاکی خویدا و خەڵک شانازیان بەئەو دەبرد .بەڵام ئەوهێشتا کوشتن و ئەو تاوانە گەورەی بەرامبەر باوکی کراوە لەبیری نەکردوە و تۆڵەی باوکی ماوە بکاتەوە، چاوەرێی قەدەری دەکرد، ژین چوو بۆ زانکۆ بۆ بەشی یاسا لەگەڵ ئەو ماموستایەی یارمەتی داوە باس لە چیرۆکی زۆلم لێکردنی باوکی دەکات . دووبارە ماموستاکە یارمەتی ژینی بێ ژیان دا توانی لەڕێگەی یاساوە تۆڵەی باوکی بکات و زاڵمەکە بکەوێتە بەندیخانە چون ئابرۆی باوکی بردبو توانی نهێنیەکانی ئەم پیاوە لەبەردەم دادوەر باس بکات وخەڵکی گوند بەتاوانەکەی بزانن .ئەم کچە ناخی ئاسودە بوو ، دوبارە سەردانی گۆری باوکی کرد ئەم جارە بەخەندەوە گوتی باوکە کچەکەت سۆزەکانی خۆیی بەجێگەیاند و ئێستا بەئاسودەی بخەوە لەناو گۆرەکەت باوکە میهرەبان و دڵباشەکەم. لەکۆتایدا هەندێک کەس لەژیانی خویدا کاتێک توشی ڕوداوێک دەبیت لەبیرکردنەوە هەڵدەبژێریت ،هەندێک کەس لێخوش بوون هەڵدەبژێریت بەڵام ژین بەهێز بوونی هەڵبژارد.هەژاری ژین و بێ باوک بونی بوو بە نهێنی سەرکەوتنی، هەرگیز خەونەکانی خوی نەدۆڕاند بەڵکو زاڵ بوو بەسەری ، تەنانەت لە ڕۆژە ڕەشەکانیشدا هەر زاڵ بوو.































































