سۆران سرێشمەیی_سۆران
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران دەمانەوێت پرسی پێکەوەژیان بە کردەی بکەین و برا مەسیحیەکانیش لە ڕووی ئیدارییەوە شوێنی تایبەتیان هەبێت.
د. پشتیوان سرێشمەیی بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند :” لە چوارچێوەی خزمەتی زیاتری پرسی پێکەوەژیانی ئاینی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بوونی شوێنێکی تایبەت بە کاروباری کارگێڕی ئۆڵی تێبینەرایەتی مەسیحیەکان دەکرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم ڕێکارەکان تەواو کراون تەنها ئەوە ماوە تێبینەرێک وەک بەرپرس دیاری بکرێت.”
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران گوتیشی:” بەم نزیکانە و لەسەر بنەمای بەهێزی سیڤی کەسێک بۆ ئەو پۆستە نوێیە دیاری دەکرێت. بۆ ئەو مەبەستە لەڕێگەی ئیدارەی سۆرانەوە چەند ناوێکمان بۆ وەزارەتی ئەوقاف بەرز کردۆتەوە و دواتریش چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت. بەو جۆرە تێبینەرایەتی مەسیحیەکان دەخرێتە خزمەت پەیڕەوانی ئەو ئاینە. کە ئامانج لێی زیاتر پێشخستنی پرسی پێکەوە ژیانه له سنوورهكهمان.”