مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند هێزەكانی بە فەرمانی سەرۆكی ئەمەریكا كۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان هێناوە لە دژی ئامانجەكان لە ئێران كە لە كاردانەوە بە خستنە خوارەوەی هەلیكۆپتەری ئاپاچی ئەمەریكا ئەنجامدراوە.
لە بەیاننامەكەی سێنتكۆم كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە كردووە “هێزەكانی ئەمەریكا لەو ئۆپەراسیۆنەدا كە فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ئەمەریكا بۆ بەئامانجگرتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران و وێستگەكانی كۆنترۆڵی زەمینی و شوێنەكانی ڕاداری چاودێری لە نزیك تەنگەی هورمز كەڵكیان وەرگرتووە.”
ئەوەش هاتووە “ئۆپەراسیۆنەكە “وەڵامێكی گونجاو” بووە لە كاردانەوە بە هێرشەكانی ئەم دوایییەی سەر هێزەكانی ئەمەریكا و كەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەكان لە ناوچەكەدا.
سێنتكۆم جەخت لەوەش دەكاتەوە “هێزەكانی ئەمەریكا لە ئامادەباشییەكی بەرزدا ماونەتەوە و بە تەواوی ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی “دەستدرێژییە بێ هۆكارەكانی ئێران”.”
هاوكات بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا بە كەناڵی فۆكس نیووزی ڕاگەیاندووە “شەوی سێشەممە لە هێرشەكانی ئەمەریكادا 20 ئامانج لە ناوخۆی ئێران هێرشیان كراوەتە سەر.”

































































