مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند “دوای چاوەڕوانیەكی زۆر مامەڵەی زیادكردنی مناڵی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر پسوولەی خۆراك لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنییەوە دەستی پێكردەوە.”
لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو هاتووە “ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێری كردووەتەوە كە لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەكانیان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنیی پسوولەی خۆراكەوە تۆمار بكەن.”
دەشڵێت “هەر هاووڵاتییەك لە كاتی تۆماركردنی ناوی منداڵەكەیدا لە سیستەمەكەدا ڕووبەڕووی كێشە بێتەوە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكات بەمەبەستی كارئاسانی و چارەسەركردنی كێشەكەی.”
جەحتی لەوەش كردووەتەوە كە بۆ تۆماركردنی ناوی مناڵ پێویستە یەكێك لەم ڤیزە كارتانە هەبێت بۆ پارەدانی ئەلیكتڕۆنی.
1- ڤیزە كارتی بانكی جنوبی.
2- ڤیزە كارتی Q Card.
































































