زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ پێنج شەممە هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پرێسكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كارو چالاكییەكانی ساڵی 2022ی راگهیاند.
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماژەی بەوەكرد ” ئامانجمان لەم كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا لە كۆتایی ساڵ نزیك دەبینەوە، هەروەك پێشووتریش رامانگەیاندبوو كە دەست بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكەین، لەسەر بوددجەی ئیدارەكەمان و وەزارتە پەیوەندیدارەكان، دەمانەوێت بە شێوەی داتا ئەو پڕۆژانە بخەینەڕوو كە جێبەجێ كراون و لەسەر ئاستی قەزاو ناحیەو گوندەكانی ئیدارەی سۆران چۆن دابەش كراون، هەروەها پلان بەرنامەی داهاتوومان بۆ ساڵی داهاتوو”.
گووتیشی: “بڕیاری بە ئیدارەبوونی سۆران لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەنگاوێكی باش بوو بۆ برەودان بەپڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەسنوورەكەمان، كە تەنها لە ساڵی 2022 لە سنوری ئیدارەی سۆران 128 پڕۆژە جێبەجێ كراون، لەوانە 67 پڕۆژە لە ناوەندی قەزای سۆران، لە قەزای مێرگەسۆر 28 پڕۆژە، لە قەزای رواندز 14 پڕۆژە، قەزای چۆمان 18 پڕۆژەی، زۆربەی پڕۆژەكانیش لە بواری رێگاو بانەوە بووە، ئەوانی دیكەش پڕۆژەی خزمەتگوزاری جۆراو جۆر لە سێكتەرەكانی دیكە بووە”.
ئاشكراشی دەكات ” جگە لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی سەنتەری قەزاو ناحیەكان هەوڵمانداوە پڕۆژە پێشكەش بە گوندەكان بكەین و كە زیاتر لە 400 گوندی سنوورەكەمان پڕۆژەی خزمەتگوزاری رێگاو بان و رەزو باخەكانیان بۆ ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا ” ئەو بوددجەیەی لەم ساڵدا بۆ پڕۆژەكانی رێگاو بانی ئیدارەی سۆران تەرخانكراوە بریتی بووە لە زیاتر لە 20 ملیار دینار، هەروەها چەندین ملیار دیناری دیكە لە پڕۆژە جۆراو جۆرەكانی دیكە خەرجكراوە.