زاری کرمانجی
لە سنووری قهزای چۆمان، بەهۆی تەقینەوەی مینێک، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحیم وسو” کە دانیشتووی شارۆچکەی حاجی ئۆمەرانە، بە سەختی بریندار بوو. ڕووداوەکە لە کوێستانەکانی سنوورەکەدا ڕوویداوە و بهپێی زانیارییه سهرهتاییهكان هاووڵاتییهكه قاچێكی لهدهستداوه.
محەمەد جەبار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان ڕایگەیاندوه، تیمەکانی تەندروستیی حاجی ئۆمەران دەستبەجێ ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون. ئێستا بریندارەکە لەژێر چاودێریی تیمی فریاگوزاریدایە و بۆ نەخۆشخانەی چۆمان دەگوازرێتەوە، پزیشکانیش هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان بۆ چارەسەرکردنی کردووە.
































































