مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێكی ڤیدیۆیی دا ئاماژەی بە ڕاگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەكتری كرد و ڕایگەیاند “ڕاستە هێرشەكان وەستاون، بەڵام ئەگەر ڕژێمی ئێران هەڵەیەك بكات، ئێمە بە توندی وەڵامی دەدەینەوە.”
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل گووتی “ئێران و حیزبوڵڵا لە هەموو كاتێك لاوازترن و ئێمە لە هەموو كاتێك بەهێزترین.”
دەشڵێت “ئێران و حزبوڵا هەوڵیاندا هاوكێشەیەكی نوێ بەسەرماندا بسەپێنن كە لای ئێمە قبووڵ ناكرێت، ئەوان پێیان وابوو لە خاكی لوبنانەوە و لە ئێرانەوە هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل و ئێمە بێدەنگ دەبین، بەڵام تا من سەركردە بم ئەو شتە ڕوو نادات.”
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جەخت لەوەش دەكاتەوە كە بەردەوام دەبن لە تێكدانی ژێرخانی تیرۆریستییەكان لە باشووری لوبنان، ئاسایش بۆ باكوور دەگەڕێنینەوە گوتیشی “ئەگەر ئێمە لە كاتی خۆیدا و بە زەبری هێز مامەڵەمان نەكردایە، ئەمڕۆ لێرە نەدەبووین.”


































































