راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 8/6/2026، بناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کۆماری تورکیا، بە ئامادەبوونی عیسمەت یڵماز، وەزیری پێشووی بەرگری ئەو وڵاتە، لە شاری وان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندی یاوەریان کرد.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، پەیامی سڵاو و ڕێزی تایبەتی خۆی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.”
ئەوەش خراوەتە روو: “پاشان، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی مێژوویی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کردەوە.”


































































