بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، دوای دروستکردنی پۆندەکان، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانی پاراوکردنەوەی ئاوی ژێرزەوی دەکرێت. ئەم هەنگاوە نوێیە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی یونسێف و وەزارەتی سەرچاوە فیدراڵییەکان جێبەجێ دەکرێت.
کاروان هەورامی ڕوونیکردەوە، ئەم پڕۆژانە ئاوی زیادی سەرزەوی بۆ خەزانەکانی ژێرزەوی دەگوازنەوە.
ئەم شێوازە لە جیاتی کۆکردنەوەی ئاو لەسەر زەوییە، چونکە هەم سەلامەتترە و هەم تێچوویەکی زۆر کەمتریشی لە بەنداوەکان دەوێت.
ئێستا هەرێمی کوردستان سێ میکانیزمی جیاوازی هەیە بۆ کۆکردنەوەی ئاو، بەنداو، پۆند و پاراوکردنی ژێرزەوی.
هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بڕی نۆ ملیار مەتر سێجا ئاوی لە ڕێگەی پۆند و بەنداوەکانەوە کۆکردووەتەوە.


































































