زاری كرمانجی :
لە بارەی كۆتای هاتنی پەتای كۆرۆناو ئاوڵەی مەیموون، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێ:” ساڵی داهاتوو كۆڤید 19 وڵاتان ناخاتە باری نائاساییەوە،”
تێدروس ئەدهانوم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە ژنێڤ ڕایگەیاند:” دەتوانین بڵێن ساڵی داهاتوو كۆڤید 19 وڵاتان ناخاتە باری نائاساییەوە، بەڵام وەك ڤایرۆسێك لە پاڵ نەخۆشییەكانی دیكەی هەناسەدا دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە وڵاتان بزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.”
لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە نەخۆشییەكی كتوپڕ ناوی دەبات و دەڵێ:” نەخۆشییەكی كتوپڕ بوو، تا ئێستا 82 هەزار كەسی تووشبوو لە 110 وڵات هەن، بەڵام ڕێژەی مردن زۆر كەمە و تا ئێستا 65 كەس لە جیهاندا مردوون”.
تێدروس پێی وایە گەر بەو شێوازەی ئێستا بەردەوام بن، ساڵی داهاتوو باری نائاسایی بۆ ئەم پەتایەش كۆتایی دێت.