مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
🔹 وا بڕیارە 11ـی ئەم مانگە، جامی جیهانی تۆپی پێی 2026 بە بەشداری 48 هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ئەمەریكای باكوور دەست پێ بكات .
🔹 لە مێژووی فیفادا، یەكەمین جارە سێ وڵات بە هاوبەشی میوانداری ئەم پاڵەوانێتییە دەكەن كە ئەویش (ئەمەریكا و كەنەدا و مەكسیكە) .
🔹 هاوكات یەكەمین جاریشە 48 هەڵبژاردەی نیشتمانی كە پێشوو 32 هەڵبژاردە بوون، بەشداری لە پاڵەوانێتییەكەدا دەكەن.
🔹 هەڵبژاردە بەشداربووەكان بە سەر 12 گرووپی جیاواز دابەشبوونە و 104 یاری لە 16 شاری سەرانسەری ئەمەریكای باكوور ئەنجام دەدەن و زیاتر لە مانگێك دەخایەنێت و یەكەم یاری ئەم پاڵەوانێتییەش لە نێوان مەكسیك و ئەفریقای باشوور لە شاری مەكسیك سیتی بەڕێوە دەچێت.































































