زاری كرمانجی
ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، بە مەبەستی دامەزراندنی 250 کەس بە شێوەی گرێبەست لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لینکی فۆرمی داواکاری بڵاو کردەوە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاوی كردەوە: “پڕۆسەکە 32 پسپۆڕیی جیاواز دەگرێتەوە و لە 10ی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، هاوکات ئەنجومەنەکە چەند ڕێنماییەکی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە و یەکخستنی بەڵگەنامەکان دیاری کردووە.
دوابەدوای ڕەزامەندیی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراویان ژمارە (12340) لە رێکەوتی 6/10/2025 و دیاریکردنی بواری پسپۆریی پێویست لەلایەن پارێزگای هەڵەبجە بە نووسراویان ژمارە (1/804) لە 30/3/2026 بۆ دامەزراندنی (250) کەس لە (32) پسپۆریی جیاواز لەسەر میلاکی گرێبەستی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لە سنووری پارێزگای ناوبراو، ئەنجومەنی راژەی گشتی لینکی فەرمی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری دامەزراندن بڵاو دەکاتەوە.
لینکی ئاماژەپێدراو لە رێکەوتی 10/6/2026 کارا دەکرێت و بۆ ماوەی (14) رۆژ تا رێکەوتی 24/6/2026 کۆتایی دەوامی فەرمی بەردەست دەبێت.
تێبینییەکان:
پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاریی دامەزراندن لە لایەن پێشکەشکار تەنیا یەک جار و بۆ تەنیا یەک پسپۆری دەبێت و هەر پێشکەشکارێک زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری رەوانە بکات، لە پێشبڕکێی دامەزراندن دوور دەخرێتەوە و داواکارییەکەی بۆ هیچ پسپۆرییەک وەرناگیرێت.
پێویستە پێشکەشکار ڕاستی و دروستی زانیارییەکانی هاتوو لە ناوەرۆکی فۆرمەکەی بۆ هەر بڕگەیەک بە وێنەیەکی بەڵگەنامەی ڕەسەن پشتڕاست بکاتەوە. بە پێچەوانە خاڵی ئەو بڕگەیەی بە بێ بوونی بەڵگە پڕ کراوەتەوە هەژمار ناکرێت.
پێویستە کۆی بەڵگەنامەکان پێکەوە لەناو تەنیا یەک فایلی (pdf) یەک بخرێت و قەبارەی فایلەکە لە (100) مێگابایت تێپەڕ نەکات.
پێویستە پێشکەشکار پێش ئەوەی کرتە لەسەر لینکی ناردنی کۆتایی فۆرمەکەی بکات، بەوردی پێداچوونەوە بە زانیارییەکان و بوونی بەڵگەکانی پێویست بکات.
فۆرمی دواکاری دوای ناردنی لە لایەن پێشکەشکار راستەوخۆ دەچێتە نێو کێبڕکێی دامەزراندن و هیچ بەڵگەنامە یان زانیاریی زیاتر لە پێشکەشکار وەرناگیرێت.
بۆ دابەزاندنی فۆرم کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:
https://bit.ly/PSC-hirings

































































