شههلا سۆفی- زاری كرمانجی :
لە مەراسیمی قوربانی کردنی جەژنی قوربان، گۆلكێك لە دەستی قەسابێک لە شاری حەلەبی پایتەختی سوریا ڕزگاری بووە و دەوترێت بۆ سنووری سوریا و عێراق ڕادەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا الیوم، شاری حەلەبی سوریا, ڕووداوێکی سەیر و سەرنجڕاکێش ڕوویدا؛ لەم ڕووداوەدا گۆلكێك کە لە ڕۆژی جەژنی قورباندا بۆ قوربانیکردن ئامادە دەکرا، توانی لە دەستی قەساب و ئامادەبووان ڕزگاری بێت و لەبهرچاوی سەرسوڕمانی زۆرێک لە شایەتحاڵەکاندا لە کوشتارخانە ڕزگاری بوو.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەم گۆلكه توانیویەتی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری حەلەب لە دەستی خاوەنەکەی هەڵبێت، هەروەها هەوڵی دراوسێ و دانیشتووانی بۆ ڕاگرتنی لە شەقام و گەڕەکەکانی شارەکەش شکستی هێناوە.
ئەم میدیا ڕووسییە بەبێ ئەوەی باسی چارەنووسی گوێرهکە بکات نووسیویەتی، وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکراوەی هەڵهاتنی بووە بابەتی نوکتە و خەیاڵی بینەرانی، تەنانەت هەندێکیش دەیانگوت کە ئەم ئاژەڵە گەیشتووەتە سنووری عێراق، ئاماژە بە توانای دەربازبوونی لە دەستی مرۆڤەکان دەکات.


































































