زاری کرمانجی :
سۆنیا شەریفی، تەمەن 17 ساڵ و خوێندکاری قۆناغی دووەمی ئامادەیی، لە دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی موحاریبە (شەڕ دژی خودا) تۆمەتبار کرا.
سۆنیا شەریفی 19-11-2022 لە ماڵی داپیرەی لە ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لێکۆڵەرە ئەمنییەکان سۆنیا شەریفییان ناچار کردووە دان بەوەدا بنێت کە “کۆکتێلی مۆلۆتۆفی” دروست کردووە و لەسەر دیوارەکان دروشمی نووسیوە.
سۆنیا لە ئێستادا لە ناوەندی چاکسازی ئیلام بەندکراوە، ئەگەرچی داوای کەفالەتیش بۆ خانەوادەکەی کراوە، بەڵام داواکاری گشتی و نوێنەری زانیاری ئیلام ڕەتیان کردەوە کە قبوڵی بکەن سۆنیا ئازاد بکەن.
ژمارەیەکی زۆری خۆپێشاندەرانی شاری ئاودانان ی پارێزگای ئیلام لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ چەندین جار کەسوکاری ئەو گیراوانە لەبەردەم دادگەی ئەو شارە کۆبوونەتەوە و داوای ئازادکردنی گیراوەکانیان کردووە، بەڵام داواکاری گشتی بێ دەنگی هەڵبژاردووە.
سۆنیا کچە کوردی تەمەن 17 ساڵیش کە بە موحاریبە تۆمەتبارکراوە سزاکەی لەسێدارەدانە.
سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر خۆپێشاندەران، بووەتە هۆی نیگەرانیی ڕێکخراو و چالاکڤانانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.