شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروپ سۆشیال نووسیویەتی: پێویستە ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ ‘تەقەكردنەكە’ ڕابگرن”.
دوای هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شاری ئێران لەوانە تاران، ئیسفەهان، تەبرێز و كەرەج، بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاند، سوپای ئەمریكا هیچ ڕۆڵ و بەشدارییەكی لەو هێرشانەدا نەبووە.
بەڵام ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە هەموو ڕووداوەكانی ناوچەكە ئەمریكا بەرپرسیارە.
ئەمڕۆ هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل هێرشی نوێیان بۆ سەر یەكتر دەستپێكردووە. دوای دەستپێكردنی هێرشەكان، دۆناڵد ترامپ ناڕەزایی خۆی لەم بابەتە و ڕاگرتنی ئاگربەستەكە دەربڕی.
































































