زاری كرمانجی-سۆران
چاودێریکردنی دووکان و مارکێتەکانی سنووری ناحیەی گەڵاڵە بەردەوامی هەیە.
ڕاگەیاندنی لیژنەی ئابووری گەڵاڵە بڵاوی كردەوە: “ئەمڕۆ ڕێکەوتی 8_6_2026 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە، سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ئابووری ناحیەی گەڵاڵە سەردانی مارکێتی بەهەشت لە گوندی پاشکۆز و مینی مارکێتی دەروێشمان کرد لە گوندی ناو کێلەکان.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئامانجی سەردانەکەمان بەدوا داچوون بوو بۆ پێدانی ڕێنمایی و چاودێریکردنی کاڵاو کەل و پەل، بەدواداچونەکانمان بەردەوامی دەبێت هەر کاسبکارێکیش پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت روو بەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
































































