ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئێران بە توندی ڕەخنەی لە ئەمریکا گرتووە سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ مۆڵەتی چوونە ژوورەوە و ڤیزەی هەڵبژاردەی تیپی تۆپی پێی ئێران لە پێش بەڕێوەچوونی مۆندیال.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : independent.co.uk تاران دواکەوتنی بە ئەنقەست و ڕەتکردنەوەی ڤیزە بۆ ستافی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی بە “دەستوەردانێکی سیاسی لایەنگری” ئیدانە کرد و داوای کرد فیفا لێپرسینەوە لە ئەمریکا بکات 15 ئەندامی کارگێڕی ڕەتکرایەوە بەهۆی ئەوەی ڤیزەیان پێنەدرا، لەنێویاندا سکرتێری گشتی و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران کە ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە نێو تیپەکە.
ئەمریکا ئێرانی ناچارکرد کەمپی مەشقەکانی لە توکسۆن لە ویلایەتی ئەریزۆنا بگوازێتەوە بۆ تیخوانا لە مەکسیک خاکی ئەمریکا کە پێشتر تیپی تۆپی پێی ئێران لە تورکیان ڕاهێنان و مەشقیان ئەنجام دابوو ڕێگەیان پێنەدرا چەند ڕۆژێک پێش دەست پێکردنی یاریەلە لە شوێنی مەبەست ئامادە بن هەروەها وا بڕیارە کە دوای کۆتای هاتنی یاریەکە ڕاستەوخۆ یاریزانانی ئێران بگەڕێنەوە.
بەهۆی ئەم بڕیارە یاریزانانی ئێرانی، وەک بەرگریکار ئیحسان حەجسەفی بە ئاشکرا ڕەخنەیان لە فیفا گرتووە بەهۆی دواکەوتنی درێژخایەنی ڤیزە کە بووە هۆی پەکخستنی ڕاهێنانەکانیان و دواخستنی شاندێکی بەرفراوانی تیپی تۆپی پێی ئێران. هەروەها وا بڕیارە ئێران یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی لە ئینگلوود (لۆس ئەنجلۆس)، کالیفۆرنیا و سیاتڵ، واشنتۆن ئەنجام بدات.































































