زارى كرمانجي :
شەوی رابردوو چالاكوانانی كورد و ئێرانییەكان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان بەبۆنەی بڕیاری دەركردنی ئێران لە كۆمسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاهەنگیان گێڕا .
ئەنجومەنی كۆمسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەبڕیارێكی ئەمریكای پەسەند كرد بۆ دوورخستنەوەی ئێران لە ئەندامێتی كۆمسیۆنەكە.
ئەگەرچی هەر یەك لە وڵاتانی ڕووسیا، چین، كۆریای باكوور، ڤەنزوئێلا، كوبا، ئێریتریا، سووریا لە هەمبەر بڕیارەكە وەستانەوەو پشتیوانی مانەوەی ئێرانیان لە كۆمسیۆندا كرد. بەڵام لە كۆتایدا دەنگی زۆرینە سەركەوت و ئێران لە ئەندامێتی كۆمسیۆنەكە دورخرایەوە.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە، وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەر شەهیدكردنی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان زۆرینەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و بەم بۆنەشەوە بە دەییان هاووڵاتیی شەهید و برینداربوونە و بە هەزارانیش خراونەتە زیندانەوە.
ئەم بڕیارە بە ئەنجامێكی گرنگی ناڕەزایەتییەكانی ژینا ئەمینی دادەندرێت و لە داهاتوودا كاریگەری ئەو بڕیارە لەسەر دەنگی خۆنیشاندەران دەردەكەوێت و تاران ناچار دەكات سازش بۆ هاووڵاتیانی ناڕازی وڵاتەكەی بكات.