ڕائیب زراری -زاری كرمانجی:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری رووداوە هاتوچۆكەی ئەمڕۆی سەر رێگەی هەردوو پارێزگای ناسڕییە و بەسڕەی ئاشكرا كرد، بەپێی ئامارەكە 40 گیانلەدەستدان و بریندار هەبووە.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی خێرایی نێوان هەردوو پارێزگای ناسڕییە و بەسڕە رووی دا، پاسێكی گواستنەوەی زیارەتكارانی ئایینی وەرگەڕا و سوتا.
لەبارەی ژمارەی قوربانییەكان وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: 21 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 19 حاڵەتی برینداربوون تۆمار كراوە، لەنێو قوربانییەكان زیارەتكاری ئێرانی هەن.
راشیگەیاند: وەزیری تەندروستیی سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا تەندروستییەكانی راسپاردووە چاودێری دۆخی تەندروستی بریندارەكان بكەن.
سەرەتا وا بڵاوكرابووەوە كە لەئەنجامی رووداوەكە 25 كەس گیانیان لەدەستداوە و 17 كەسی دیكە بریندار بوون، ئاماژە بەوەشدرابوو كە تەواوی قوربانییەكانی رووداوەكە خەڵكی پارێزگەی بەسڕەن.































































