زاری كرمانجی :
عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، پلانێكی گشتگیر بۆ یەكخستنی ڕێكارە گومرگییەكان و لابردنی بازگە نێوخۆییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد ڕادەگەیەنێت.
ئاشكرای كرد، لێكگەیشتنی ئەرێنی بۆ یەكخستنی پێناسی گومرگی و پشكنینی بارەكان هاتۆتە ئاراوە و بۆیە هەبوونی بازگە لە نێوان شارەكانی عێراق و هەرێم كارێكی “نامۆ” یە، ئاماژەی بەوەش دا بە جێبەجێكردنی یەكخستنی گومرگی، ئەو بازگانە چیدی پێویست نابن و لادەبرێن.































































