زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، كات و وردەكارییەكانی كۆتاییهاتنی وەرزی قەدەغەی راوەماسی ئاشكرا كرد و راگەیاند “لە 16ـی مانگەوە راوكردن بە شێوەیەكی ئاسایی دەست پێدەكاتەوە.”
بێستون نەجمەددین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 7ـی 6ـی 2026 رایگەیاند “وەك پێشتر بڕیاری لێ درابوو، رۆژی 15ـی حوزەیران دوایین رۆژی قەدەغەی راوەماسی دەبێت و لە 16ـی مانگەوە راوكردن بە شێوەیەكی ئاسایی دەست پێدەكاتەوە.”
بەڵام هۆشداریش دەدات كە بە هەموو شێوەیەك راوكردن بە كارەبا، ژەهر، مادەی كیمیاوی، تەقەمەنی و تۆڕی كونورد قەدەغەیە و لە بارەی سزاكانیشەوە دەڵێت “
لەبارەی سزای ئەو كەسانەی سەرپێچی رێنماییەكان دەكەن، بەڕێوەبەری سامانی ماسی دەڵێ “سزاكان بەگوێرەی قەبارەی تاوانەكە دەبن و دادوەر بڕیاریان لەسەر دەدات؛ سزاكانیش لە پێبژاردنی داراییەوە دەست پێ دەكەن تاوەكو دەگاتە حەوت ساڵ زیندانیكردن.”































































