مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیایییەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی ورد لە كەرتی غەززە محەممەد عوسمان یاسین، یەكێك لە فەرماندەكانی كەتیبەكانی عیزەدین قەسامی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس هێرشی كراوەتە سەر.
هاوكات بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمیی سوپای ئیسرائیل كە دوێنێ شەممە 6ی 6ی 2026 بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاند” هێزەكانمان ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكیان ئاراستەی شوێنی مانەوەی محەممەد عوسمان لە باشووری كەرتی غەززە كردووە و كوژراوە.”
دەشڵێت “ناوبراو مەترسیی ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی هێزەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكەدا دروست كردبوو.”

































































