زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی 4-6-2026 بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێنەر و ڕۆشنبیران و بە بەشداری زیاتر لە 100 دەزگا و ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی كوردی لە هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات یەكەمین پێشانگای كتێبی كوردی لە ژێر ناونیشانی (بە كوردی نووسین .. بە كوردی هزرین) لە شاری هەولێر كرایەوە.
سەلیم مستەفا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت : “لە ژێر دروشمی (بە كوردی نووسین، بە كوردی هەزرین) وە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، لە یەكەم پێشانگەی كتێبی كوردی كتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، بە 65 كتێبی نوسەرانی ئیدارەی سۆران كە چاپكراوی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانن بەشداری پێشانگاكەبووین”.
ئاماژەی بەوەشدا: “سەردانیكاران و خوێنەرانی كتێب، لە پێشانگاكە لە نزیكەوە بە بەرهەمە چاپكراوەكان و كتێبە بڵاوكراوەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان، ئەم بەرهەمانە خەرمان و نووسینەكانی نووسەر و ڕووناكبیرانی سنوورەكەمانن ئاشنا بوون.

































































