زاری کرمانجی
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. ئومێد سەباح سەردانی بەغدا بکات بۆ تاوتوێکردنی چەند پرونسی گرنگی دارایی و ئابووری لەگەڵ حکومەتی عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی دەست زاری کرمانجی کەوتووە، گفتوگۆکان لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی «ئەسیکۆدا» لە دەروازە سنوورییەکان، دابینکردنی دۆلار بە بازرگانان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی، و هەروەها کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان و دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەکاتی خۆیدا.
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای هەڵسەنگاندن و کەمکردنەوەی بڕی 120 ملیار دینارەکەی کردووە، کە بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و داهاتی دەروازە سنوورییەکان پێویستی بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا هەیە .































































