زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، دانیشتوانی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵالە و ناحیەی سمیلان ئاگادار دەکەنەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی( ٧ی ٦ ی٢٠٢٦) لە چاڵاکیەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ، هەڵدەستن بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، دووپاتی لەوەکردۆتەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کەبۆ هیچ مەبەستێکی (گەشتیاری و کۆکردنەوەی گیای بەهارە و لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات) لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان نــــیــــگەران نەبن.


































































