مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە 6ـى 6ـى 2026 ڕایگەیاند “ڕۆژی هەینی بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە دەوروبەری شارۆچكەی یەحموور شەقیف لە باشووری لوبنان كۆبوونەوەی ئۆتۆمبێلەكان و سەربازانی ئیسرائیلی كردە ئامانج.”
بە گوێڕەی ڕاگەیاندراوەكەی حیزبوڵڵا، بە هۆی بۆردوومانەكەوە كوژراو و برینداری زۆر لە نێو سوپای ئیسرائیل هەیە .
بەڵام سوپای ئیسرائیل ڕەتی كردەوە هیچ كوژراو و برینداربوونێك لە نێو سەربازەكانی هەبێت و ڕایگەیاند “فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە نزیك هێزەكانمان لە باشووری لوبنان كەوتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ بریندارێكی لێ بكەوێتەوە.”































































