زاری کرمانجی :
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خێزانێکی نەناسراوی لە ناوچەیەکی بچووکی وڵاتی بەڕازیل بە تەواوی جیهان ناساند و چیرۆکی ئەو خێزانە بەشداربووانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تووشی شۆک کردووە.
ئەو خێزانە هەست بە شانازییەکی گەورە دەکەن کە خاوەنی شەش پەنجەن و پێیان وایە خێزانێکی دەگمەنن لە تەواوی جیهان، ئەوە یەکەم جار نییە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی ئەم خێزانە نامۆیە دەکەن.
خێزانی “شەش”
خێزانی دی سیلڤای بەڕازیلی شانازی بە تایبەتمەندییە نائاسایییەکەیەوە دەکات و شەش پەنجەی لەسەر هەر دەست و پێیەک هەیە، لەجیاتی پێنج تا ئێستا ئەم خێزانە 14 ئەندامی هەیە کە هەموویان شەش پەنجەیان هەیە، تا ئەو کاتەی بە “خێزانی شەش پەنجە” ناسرا باوکی ئەلیساندرۆ، ئەندامی خێزانەکە، گوتی:” ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە هیچ خێزانێکی تر نییە خاوەنی شەش پەنجە بێت،”
زانایان ئەو دیاردەیە دەگەڕێننەوە بۆ نەخۆشییەکی بۆ ماوەیەی کە پێ دەڵێن (پۆلی دا کاتلی) لە هەزار مرۆڤ یەکێکیان تووش دەبێت.
ئەم خێزانە بەڕازیلییە لە جێبەجێکردنی کاروباری ڕۆژانەیاندا هیچ زەحمەتییان بۆ دروست نابێت و لەگەڵ ئەوەشدا خۆشحاڵن کە خێزانێکی جیاوازن لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەش دەڵێت:” جوانترین شت سەبارەت بە بوونی شەش پەنجە توانای هەڵگرتنی کەلوپەلەکانی لا زیاتر و ئاسانتر کردووین.”