مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای ئێران هۆشداریی دەدات لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگ، ئێران مەیدانی جەنگەكە بۆ دەرەوەی كەنداو فراوانتر دەكات .
موحسین ڕەزایی، ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنی دا ڕایگەیاند “ئەگەر ئەمەریكا و ئیسرائیل جارێكی دیكە جەنگ دەستپێبكەنەوە، ئەوە ئێران مەیدانی جەنگەكە بۆ زەریای هیندی، دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست فراوانتر دەكات،” گوتیشی “هێرشی سەر ئەو بنكە ئەمریكییانە دەكەین كە تا ئێستا هێرشمان نەكردوونەتە سەر.”
ڕەزایی لەبارەی لێدوانەكانی ترەمپ بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران گوتی “ئەمە بە هیچ شێوەیەك ڕوو نادات، ئێمە لە قۆناخی سەرەتایی دانوستاندنین و ترەمپ خۆی دانوستانەكانی ڕاگرت.”































































