مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە لە وەڵامی هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا، بە مووشەكی بالیستی هەر یەك لە بنكەی ئاسمانیی عەلی سالم لە كوەیت و دامەزراوەكانی كەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریكایان لە بەحرەین كردووەتە ئامانج.
بە گوێڕەی ڕاگەیەندراوەكەی سوپای پاسداران “كاتژمێر 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6ی 6ی 2026، چوار كەشتیی نەوتهەڵگر بەبێ گوێدانە هۆشدارییەكانی هێزی دەریایی سوپا هەوڵی چوونە دەرەوەی نا یاساییان لە گەرووی هورمز داوە. لە ئەنجامدا، یەكێك لە كەشتییەكان كراوەتە ئامانج و ڕاگیراوە، سێ كەشتییەكەی دیكەش ناچار بە پاشەكشە كراون.”
كاتژمێرێك دواتر واتە كاتژمێر 2:30 خولەك، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا دوو تاوەری پەیوەندییان لە دوورگەی قشم و ناوچەی سیریك كردووەتە ئامانج، لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا هەر وەكوو سوپای پاسداران ئاماژەی بۆ كردووە “هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران بە مووشەكی بالیستی هێرشی كردووەتە سەر بنكەی ئاسمانیی “عەلی سالم” لە كوەیت و پێگە گرنگەكانی كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكا لە بەحرەین.”
هاوكات سوپای پاسداران هۆشدارییەكی توند دەداتە ئەمریكا و ڕایدەگەیەنێت “ئەم كارانە دووبارە ببنەوە، بە تەواوەتی گەرووی هورمز بەڕووی هەناردەكردنی نەوت و غازدا دادەخرێت .”































































