فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە بەرپەرچی هێرشێکی نوێی ئاسمانی بدەنەوە و 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ی ئێرانی لە ئاسماندا بخەنە خوارەوە کە ئاڕاستەی ڕێڕەوی گەرووی هورمز کرابوون.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە وەڵامی هەڕەشە سەربازییەکانی تاراندا، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی ڕاداری ئێران لە ناوچەی «گاروک» (کە دەکەوێتە نزیک بنکەی دەریایی سێریک) و «دوورگەی قیشم» و بە تەواوی ئامانجەکانیان پێکاوە.































































