زاری كرمانجی :
لە پێناو پاراستن و ئارامی ناوچە سنوورەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ، بەغدا بڕیاریدا سێ هەزار كەس لە ریزەكانی پاسەوانی سنوور لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێت.
فەرماندەیەكی پاسەوانی سنوور باس لەوە دەكات كە بڕیارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەسندكراوەو بودجەی تەواویشی بۆ دابینكراوە.
لیوا روكن حەماد دزەیی، بەرپرسی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور – ناوچەی یەك راگەیاند:” تا ئاستێك ناوچە سنوورییەكان لە ئێستادا ئارام و سەقامگیرن، بۆ پاراستنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیش، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە سێ هەزار كەس دابمەزرێنێت، چاوەڕێی ئالیەتێكین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە رێگەیەوە داواكاری پێشكەش بكەن.”
بەرپرسی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور – ناوچەی یەك ئەوەش دەڵێ:” لەماوەی رابردوودا پلەكانی وەزیفی لە تەواوی عێراق راگیرابوون، ئەو سێ هەزار پلە وەزیفییەش تەنیا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە”.
مەرجەكانی وەرگرتن بۆ ریزەكانی هێزەكانی پاسەوانی سنوور، هەروەكوو دزەیی هێمای بۆ دەكات:” ئەوانەی داواكاری پێشكەش دەكەن، دەبێت هاووڵاتیی عێراقی بن، پێشینەی خراپیان نەبێت و تەمەنیش بۆ ئەمە مەبەستە دیاریكراوە، هەروەها دەبێت بڕوانامەی سەرەتایی بەرەو سەرەوەی هەبێت.”