سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕایگەیاند هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی دامەزراوەیی خۆی، ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی ئاسایش و جێبەجێکردنی پلانی ئەمنیی هاوبەش لە ناوچە جیاوازەکاندا دەگێڕێت.
گوتیشی:” پێشمەرگە بووەتە هاوبەشێکی سەرەکی و نوێنەرایەتییەکی هەمیشەیی لە گرنگترین سەنتەرەکانی بڕیاردانی ئەمنیی عێراقدا هەیە، وەک ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، لیژنە باڵاکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
هاوکات قەیس مەحمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” پێشمەرگە هێزێکی سەر بە هەرێمی کوردستانە و، هەماهەنگییەکی بەردەوام و بەهێزیان لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە، بەتایبەت لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی دا.عش لە ناوچە جیاوازەکاندا.






























































