د. ئازا کامەران:
لە کاتی ڕاهێنان و یارییەکان خواردنەوەی ئاو بۆ وەرزشوانان بە پێوە یان بە دانیشتنەوە بابەتێکی جێی باسی نێوان پزیشکان و شارەزایانی پزیشکیی هەناوییە.
لە هەواڵیکی ماڵپەڕی”bisleri”ـدا هاتووە کە ئاو خواردنەوە بۆ وەرزشوانان بە دانیشتنانەوە باشترە، ئەویش لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
یەکەم، پاراستنی کۆئەندامی هەرس؛ کاتێک بە پێوە ئاو دەخۆیتەوە، ئاوەکە بە خێرایی و فشارێکی زۆرەوە دەچێتە خوارەوەی گەدە، ئەمەش هاوسەنگیی شلەکان تێکدەدات و دەبێتە هۆی کێشەی هەرس، دانیشتن ڕێگری لەم فشارە دەکات.
دووەم، کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان؛ خواردنەوەی ئاو بە پێوە و بە خێرایی وادەکات دەمارەکان گرژ ببن، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلە لە جومگەکاندا و لە داهاتوودا مەترسیی سووانی جومگەکان زیاد دەکات.
سێیەم، پاراستنی سییەکان و گورچیلەکان؛ کاتێک بە پێوە ئاو دەخۆیتەوە، ئاوەکە بە باشی ناپاڵێورێت و ڕاستەوخۆ دەچێتە خوارەوە، ئەمەش وادەکات پیسی بچێتە میزەڵدان، کارکردنی گورچیلە تێکبچێت و پەستانیش بکەوێتە سەر دڵ و سییەکان، بەڵام لە کاتی دانیشتندا، گورچیلەکان بە باشی ئاوەکە دەپاڵێون، و ئاو بە هێواشی دەچێتە گەدە.
ڕێگەی دروست ئەوەیە بە ڕێکی دابنیشیت و ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی جەستەت زۆرترین سوودی لێ ببێنێت و تووشی غازات نەبیت.
ئەگەر لە شوێنێکیش بوویت کە ناتوانیت بە هیچ شێوەیەک دابنیشیت، واتا لە کاتی یاری پەلەت بوو و وەستاو بویت، لانی کەم پێویستە ئاوەکە زۆر بە هێواشی بخۆیتەوە و بە یەکجار نەیخۆیتەوە، یاخود ڕێژەیەکی کەم لە ئاو بخۆیتەوە تەنها دەمت تەڕ بکەیت و ڕێژەی ئاو زۆر نەبێت کە دەیخۆیتەوە.

































































