زاری كرمانجی-ڕواندز
لە ماوەی كەمتر لە مانگێك لە قەزای رواندز مار بە دوو هاووڵاتی وەداوە.
د. سەپان قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند ” دوو هاووڵاتی دانیشتووی قەزای رواندز بە هۆی مارپێوەدانەوە گەیاندرانە نەخۆشخانەی رواندز، بەڵام چارەسەر پێویستیان بۆ كرا و دوای چەند كاتژمێر مانەوە لە ژێر چاودێری پزیشكی رەوانەی ماڵەوە كرانەوە”.
د. سەپان گووتیشی ” ئیستا لە نەخۆشخانەی رواندز تەواوی پێداویستی چارەسەری روداوەكانی پێوەدانی مار و دووپشك بەردەستن و پێوەدراو هەر لێرە چارەسەر دەكرێت”.
































































