زاری كرمانجی-سۆران
وەك سەرچاوە پزیشكییەكان ئاماژەی بۆ دەكەن: “خوێن بەربوونی لوت کاتێك رودەدات کە ئەو پەردەیەی ناوپۆشی لوتی کردووە توشی روشان یان برین دەبێت.
-بەهۆی هەوای وشك یا خوراندنی لوت یان بەکار هێنانی دەرمانی دژە خوێن مەیین، یان ههوكردنی قورگ و لهوزهتێن یان بەهۆی هەندێک نەخۆشیەوە وەک بەرزی پەستانی خوێن. هەروەها ڕۆیشتن بۆ شوێنە زۆر بەرزەکان و بەکار هێنانی مادە هۆشبەرەکان لە رێگای لووتەوە هەمان کاریگەریان هەیە لەسەرخوێن بەربوونی لوت.
چۆنیەتی چارەسەر کردنی:
کاتێک لوت دەستی کرد بە خوێن بەربون،بە شێوەیەکی رێك دانیشە و سەرت بەرەو پێشەوە بچەمێنەوە (بە پێچەوانەی ئەو خوە باوەی ناو خەڵک کە سەر بۆ دواوە دەچەمێننەوە) بۆ ئەوەی رێگا لە چونەخوارەوەی خوێن بگریت بۆ ناو گەروو نابێ بەهیج شێوەیەک خوێنەکە بگەڕێتەوە ناو قوڕگت، پاشان بە هەردوو پەنجە بەهێواشی بەشه نەرمەکەی لوتت بگرە.
ئەگەر دوای ٢٠ خولەك خوێن بەربوونەکە نەوەستا پێویستە سەردانی دکتۆر بکەی.

































































