زاری كرمانجی-خەلیفان:
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بڵاوی كردەوە: ” دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی پیکابێکی خەلووز کە لە لایەن هەندێک کەس بە نایاسایی باریان کردبوو لە دۆلی ئالانە_گوندی خەندۆران سەر بە قەزای خەلیفان، کاتژمێر ٩ ی شەو مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلیفان دەرچوون بۆ شوێنی مەبەست و توانیان دەست بەسەر (٦٤) فەردە خەلووز دابگرن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بە بڕیاری بە دادوەری لێکۆلینەوەی خەلیفان ( ٢) تۆمەتبار دەستگیر کران و ئۆتۆمۆبێلەکەش ڕاگیرا و پەراوی لێکۆلینەوەمان بۆ رێکخست و لێکۆلینەوەش بەردەوامە.

































































