دوای پشتڕاستکردنەوەی بوونی ماددەی قەدەغەکراوی (Sibutramine) لە قاوەی (چوکلێتی) بۆ دابەزاندنی كێش، وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی فرۆشتنی ئەم بەرهەمە قەدەغە دەكات.
بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA)، ئەم ماددەیە لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک FDA و EMA قەدەغە کراوە.
وەزارەتی تەندروستی هۆشداریی دەدات کە هەر بازرگان یان فرۆشیارێک بەردەوام بێت لە فرۆشتنی ئەم قاوەیە، ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەبێتەوە.


































































