مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی دانیشتنێکی کۆنگرێس بە توندی بەرگری لە توانا مەعریفیەکانی دۆناڵد ترەمپ کرد و ئەو نیگەرانیانەی ڕەتکردەوە كه له‌باره‌ی توانا و ته‌ندروستیی عه‌قلی تره‌مپ دروست بووه.
ڕوبیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی: با بە سادەیی باسی بکەم، ڕەنگە ڕێبازە سیاسییەکەی تره‌مپتان بەدڵتان نەبێت، ڕەنگە ئەو بڕیارانەی کە داویه‌تی بەدڵتان نەبێت، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە سەرۆکێکی خەوتوو نییە و بەدەست هیچ تێکچوونێکی مەعریفیەوە ناناڵێنێت.
ئه‌م نیگه‌رانییانه له دوای ئه‌وه هات كه تێد لیۆ کۆنگرێسمان و نوێنەری دیموکراتەکان له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، تره‌مپ لە کاتی کۆبوونەوەکاندا دەخەوێت و گومانی لە توانا مەعریفیەکانی تره‌مپ دروست كرد.
ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە کە هاوکات وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكاش کاردەکات، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “تەنانەت نازانم چۆن لێدوان لەسەر ئەوە بدەم، تەنها ئەوە نەبێت کە بڵێم ئەوە شتێکی گاڵتەجاڕانە و بێمانایە، باوەڕیش ناکەم لە ساتێکی وەها گرنگدا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا هیچ بڕیار و هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوویدا بێت.”
تێد لیۆ كۆنگرێسمانی دیموكراته‌كان له وەڵامی ڕۆبیۆدا گوتی: بەردەوام بە لە درۆکردن.
دواتر ڕوبیۆ بۆ ئاماده‌بووانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێس زیاتر گوتی، ترەمپ شەو و ڕۆژ کاردەکات، بۆ ماوەی کاتژمێرێکی زۆر، هەموو ڕۆژێک بە خێرایییەکی نامرۆڤانە له جوڵه دایه و خه‌وی زۆر كه‌مبووه.

































































