سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا، بەنگین عەبدوڵڵا ڕێکانی بەفەرمی بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەستنیشان کرد.
ئیحسان یاسین عەوادی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نووسراوێکدا ئاماژەی کردووە: پشتبەستن بە پێویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ڕێنمایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان پێمان بەخشراوە، بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی بەنگین عەبدوڵڵا ڕێکانی بۆ ئەرکی سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق.

































































